ڕاستەوخۆ

پۆلیسی پۆڵەندا کەسێكی بە تۆمەتی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی دەستگیر دەکات

reset font size increase font size

پۆلیسی پۆڵەندا کەسێکی بە تۆمەتی داڕشتنی پیلان بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و وەزیری بەرگری دەستگیر کرد و سەرۆکوەزیرانیش دەستگیرکردنەکەی پشتڕاست کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو پیاوەی هەڕەشەی هێرشکردنی دەکرد، دەستگیرکرا."، هاوکات ستایشی هێزە ئەمنییەکانی کرد بۆ کاردانەوەی خێرا و پێشوەختەیان لە پووچەڵکردنەوەی هەڕەشەکەدا.

دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا هات، کە ئاماژەی بە بوونی هەڕەشەی جیدی لە دژی سەرۆکوەزیران و ڤلادیسلاڤ کۆسینیاک-کامیش، وەزیری بەرگری کردبوو. پۆلیسی پۆڵەندا پێش ئەوەی تۆمەتبارەکە بتوانێت هیچ هەنگاوێکی کرداری بنێت دەستبەسەری کردووە و لێکۆڵینەوەش بۆ ئاشکراکردنی پاڵنەرەکانی پشت ئەم هەوڵە دەستی پێ کردووە.

پۆڵەندا وەک یەکێک لە ئەندامە دیارەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر سنوورەکانی، لە ماوەی ڕابردوودا رێوشوێنی ئەمنیی تووندی گرتووەتە بەر و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.