ڕاستەوخۆ

بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا 1070 مێگاوات کەم دەبێتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی چاکسازی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، هەناردەی غاز بە ڕێژەی ٥٠٪ کەم دەبێتەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ١٠٧٠ مێگاوات کەم دەبێتەوە.

هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، کۆمپانیای «دانەگاز» لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ئەمڕۆوە دەست بە قۆناغی دووەمی چاکسازی لە کێڵگەکە دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی چاکسازییەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەم ماوەیەدا هەناردەی غاز لە ٥٢٠ ملیۆن پێی سێجا بۆ ٢٦٠ ملیۆن پێی سێجا لە ڕۆژێکدا کەم دەکرێتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەم کەمبوونەوەیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ١٠٧٠ مێگاوات لە توانای کارەبای تۆڕی گشتیی هەرێم.

هەردوو وەزارەت جەختیان کردووەتەوە، لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کاریگەریی نەرێنیی ئەم پرۆسەیە لەسەر کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبای هاووڵاتییان تا ئەوەی دەکرێت کەم بکرێتەوە.

هەروەها ڕوونیان کردووەتەوە کە ئەم کەمبوونەوەیەی هەناردەی غاز هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابینکردنی غازی شلی ماڵان نابێت و پرۆسەی دابەشکردنی غازی شل بەردەوام دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.