ڕاستەوخۆ

107ـەمین ساڵیادی شانشینی کوردستان؛ یەکەمین حکومەتی کوردی لە مێژوودا

reset font size increase font size

 

ئەمڕۆ 23ی ئایار، 107 ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی "شانشینی کوردستان"دا لە شاری سلێمانی تێدەپەڕێت.

 ئەم یادە تەنیا گێڕانەوەی مێژوو نییە، بەڵکو وەبیرهێنانەوەی یەکەمین بازدانی مۆدێرنی گەلی کوردە بەرەو بونیادنانی قەوارەیەکی سەربەخۆ بە سەرۆکایەتیی شێخ مەحمودی بەرزنجی (حەفید) لە ساڵی 1919دا کە لە ناو جەرگەی هەرەسی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا سەری هەڵدا.

شێخ مەحمودی حەفید خاوەن دیدگایەکی پێشەنگ بوو بۆ دەوڵەتسازی و لە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێدا زمانی کوردی بۆ یەکەمجار کردە زمانی فەرمیی فەرمانگەکان، "سوپای نیشتمانیی کورد"ی پێکهێنا، ئاڵای کوردستانی شەکاندەوە و کۆڵەکەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردیی دامەزراند.

 ئەم قەوارەیە پاش چەندین نەبەردی توند دژی سوپای بەریتانیا، وەک "جەنگی تەنگەی بازیان" چەمکی سەروەریی نەتەوەیی چەسپاند.

 تەنانەت کاتێک شێخ دەستگیرکرا و بۆ هیندستان دوورخرایەوە، پاش گەڕانەوەی لە ساڵی 1922دا، شەرعیەتێکی نوێی بە خەباتەکە بەخشی و خۆی وەک "مەلیکی کوردستان" ڕاگەیاند.

بەڵام گەورەترین کۆسپ کە ڕووبەڕووی ئەم ئەزموونە بووەوە، لەپاڵ بۆردوومانی ئاسمانیی توندی بەریتانیا لە ساڵی 1923، پەرتەوازەیی ناوخۆیی و نەبوونی یەکڕیزیی عەشایەری بوو، کە دواجار بووە هۆکاری سەرەکیی لەبارچوونی شانشینەکە تا کۆچی دوایی شێخ لە ساڵی 1956دا. ئەمڕۆ، پاش زیاتر لە سەدەیەک، میراتی مەلیک مەحمود وەک ئیلهامبەخشێک بۆ کوردستان دەمێنێتەوە.

 وانەی ڕاستەقینەی شانشینی کوردستان ئەوەیە کە پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان لە بەردەم هەڕەشە هاوچەرخەکاندا، پێش هەر هێزێکی دەرەکی، پێویستی بە تێپەڕاندنی بەرژەوەندییە حیزبییەکان و پێکهێنانی یەکێتییەکی سیاسیی ڕاستەقینە هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.