دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران .
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر وتیشی، زیاتر لە 10 خولەکە گەشتەکان لە سەرانسەری عێراق راگیراون.
ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، بەرپرسانی ئەمریکاش دەڵێن، هێرشەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا دەکرێن.