لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) هۆشداریی توند دەداتە وڵاتانی گەرم لەبارەی مەترسیی بڵاوبوونەوەی "تای خوێنبەربوون" کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە و ڕێژەی گیانلەدەستدان تێیدا دەگاتە 40٪.
ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی پێوەدانی مێرووی تووشبوو، بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە ئاژەڵی نەخۆش، گۆشت و شلەمەنیی جەستەی کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
نیشانە سەرەکییەکانیشی بریتین لە تا، بێهێزی، ئازاری ماسولکە، هێڵنج و سکچوون، کە زیاتر مەترسی بۆ سەر ئاژەڵداران، گۆشتفرۆشان و کابانانی ماڵ دروست دەکات.
بۆ خۆپارێزی، پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە لە کاتی سەربڕیندا دەستکێش و ماسک بەکاربهێندرێت، چەقۆ و شوێنی کارەکە بە "فاست" پاکژ بکرێنەوە، پاشماوەکان لە کیسی داخراودا فڕێ بدرێن، و پاش کڕین یان وەرگرتنی گۆشتی نوێ (بەتایبەت گۆشتی قوربانی)، پێش بەکارهێنان و کوڵاندنی بە باشی، بۆ ماوەی 24 کاژێر لە نێو بەفرگردا ڕابگیرێت بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکە.