وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، دوای هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران، چیتر ئێران هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر جیهان، چونكه مه‌ترسییه‌كانی ڕاگیراون.
ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا گوتی، ئێران داڕێژه‌ر و بنه‌چه‌ی تیرۆره له جیهاندا و هه‌وڵیدا جیهان به بارمته بگرێت، بۆیه ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجیان له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی بوو بۆ سه‌ر جیهان و له ناوبردنی توانا موشه‌كیه‌كانی.
ده‌شڵێت، سوپای ئه‌مریكا به باشی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێكرد و توانی مه‌ترسییه‌كانی ئێران ڕابگرێت و توانا موشه‌كییه‌كانی له ناو ببات، ئێستا ڕۆژ به ڕۆژیش موشهكانی كه‌م ده‌بنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، له دوای هێرشه‌كانیانه‌وه جیهان ئارام ده‌بێت و چیتر ئێران ناتوانێت هاوشێوه‌ی پێشوو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی بێت بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامیی جیهان.