ڕاستەوخۆ

ڕوسیا: بە وردی چاودێریی دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سوریا دەکەین

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیێنێت، مۆسکۆ بە وردی و لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنە خێراکانی سوریا و دۆخی کورد و تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی ئەو وڵاتە دەکات.

 هۆشداریش دەدات کە جێگیربوونی ئاشتیی بەردەوام، تەنیا لەڕێگەی ڕێزگرتن لە مافی هەمووان و پاراستنی یەکێتیی خاکی سوریاوە مسۆگەر دەبێت.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا تیشکی خستە سەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە گرنگییەکی تایبەتەوە دەڕوانێتە پرسی مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکانی دیکە لە سوریا، چونکە بەبێ ئەوان هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە نایێتە دی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جەختی لەو هەڵوێستە نەگۆڕەی مۆسکۆ کردەوە کە بڕوای تەواویان بەوە هەیە گەیشتن بە سەقامگیریی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تەواوی ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، تەنیا و تەنیا لەڕێگەی دیالۆگێکی گشتگیر، نیشتمانی و بێبەشکردنی هیچ لایەنێکەوە بەدی دێت.

زاخارۆڤا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە لە هەر پڕۆسەیەکی سیاسی یان ڕێککەوتنێکی داهاتوودا، بەرژەوەندی و مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکان، بەتایبەتی کورد، بە تەواوی لەبەرچاو بگیرێت.

ئەوەش وەک تاکە دەرفەت و بنەمای سەرەکی بۆ بەهێزکردنی تەبایی نیشتمانی و دووبارە بونیادنانەوەی سووریایەکی یەکگرتوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.