ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی: سبەینێ بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت

reset font size increase font size

ئەمیندارییەتی چوارچێوەی هەماهەنگی بانگهێشتی سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە دەکات بۆ کۆبوونەوە لە سبەینێیدا و ڕایدەگەیەنێت، ئامانج کۆتایی‌هێنانە بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران.

ئەمیندارییەتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا، بانگهێشتی سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکەی کردوە سبەینێ دووشەممە لە ماڵی عەممار حەکیم کۆببنەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پۆستی سەرۆکوەزیران.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی کۆبوونەوەی سبەینێ کۆتایی‌هێنانە بە پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کە لە پشکی شیعەکانە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت لە 11ـی ئەم مانگەدا، سەرۆککۆماری نوێ عێراو هەڵبژێردرا. بە گوێرەی دەستور دەبێت، لە ماوەی 15 ڕۆژ دوای ڕاسپاردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان لە لایەن سەرۆککۆمارەوە، کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی بکرێتەوە. 26ـی ئەم مانگە کۆتایی بەو وادەیە دێت و تا ئێستاش ململانێی نێوماڵی شیعەکان لە سەر ئەو پرسە بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.