ئەمشەو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان به‌كۆی ده‌نگ عه‌لی زه‌یدییان كاندید كرد، بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
دوای ناكۆكیی توند و چه‌ندین كۆبوونه‌وه، دواجار ئه‌مشه‌و 27ـی نیسانی 2026، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رمایه‌دار و گه‌وره بازرگانیی عێراقی كاندید بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە 11ـی نیسانی 2026، بەگوێرەی دەستوور ماوەی 15 رۆژ لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بوو، بۆ ئەوەی وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کاندیدی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت پێشکەش بە سەرۆککۆماری عێراق بکات، ئه‌و واده‌یه‌ش دوێنێ كۆتاییهات و ئەمڕۆ پۆستەکە یەکلایی کرایەوە.
دوای دیارییكردنی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌ر ئه‌مشه‌و نزار ئامێدی، سه‌رۆككۆماری عێراق به ئاماده‌بوونی هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و به‌شێكی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، عه‌لی زه‌یدی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
