پەرلەمانی تورکیا نۆ مادەی لەژێر ناونیشانی "پاراستنی یەکێتیی خێزان" لە یاسای خزمەتی کۆمەڵایەتی پەسەنکرد و یەکێک لە مادەکانی پڕۆژەکە یاساکە، قەدەغەکردنی سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە بۆ کەسانی خوار تەمەن 15 ساڵان.
پەرلەمانی تورکیا، نۆ مادەی یاسایی لە ژێر ناونیشانی پاراستنی یەکێتی خێزان پەسەندکرد، پڕۆژە یاساکە بابەتەکانی وەک، قەدەغەکردنی سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ کەسانی خوار تەمەن 15 ساڵان و چاودێریکردنی ئامێرە زیرەکەکان لەلایەن دایکان و باوکان، سنورداکردنی پلاتفۆرمەکانی یاریکردن بەگوێرەی تەمەن.
هەروەها پڕۆژە یاساکە درێژکردنەوەی مۆڵەتی دایکایەتی و باوکایەتی، مەرجی دامەزراندن بۆ گەنجان لەژێر پاراستنی دەوڵەت و ڕێکخستنی دەرماڵە بۆ ئەو ژنانەی لە خانەی داڵدەدانی ژناندا دەمێننەوە و دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی لەسەر تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان سزادرون لە قوتابخانە و خانەی بێ سەرپەرشتان لەخۆدەگرێت.
دوابەدوای هێرشەکەی سەر قوتابخانەکانی پارێزگاکانی مەڕەش و ڕحا، پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی هەڵسەنگاندنی پڕۆژە یاسای "پاراستنی یەکێتی خێزان"ـی خستەبەر گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن و دۆینێ ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەندکرا و بڕیارە لە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی وڵاتدا، بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.