بەبۆنەی 1ـی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسیی ئامەد لە باڵەخانەی سەندیکای کرێکاران کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانووسی ئەنجام دا.
کۆنگرەکە، بە ئامادەبوونی نوێنەری چەندین ڕێکخراو و سەندیکا بە دروشمی بۆ (کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، بە ڕەنج بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین) بەڕێوەچوو.
بەهجەت باروت، هاوسەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی ئامەد، بە ناوی پلاتفۆرمەکەوە گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، قەیرانی ئابووری، نەبوونی ئاسایشی کار و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، ژیان و گوزەرانی کرێکارانی خستووەتە دۆخێکی زۆر سەختەوە.
ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ پێشوازی لە 1ـی ئایار دەکەن لەژێر کاریگەریی کەشوهەوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
پلاتفۆرمەکە لە ڕاگەیەندراێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەرانبەر سیاسەتەکانی شەڕدا، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک زەمینەیەکی هاوبەشە بۆ تێکۆشانی کرێکاران، ئازادیی ژنان و ژینگەپارێزی.