ڕاستەوخۆ

وەزیری ناوخۆ: نابینە بەشێك لە شەڕی ئەمریكا و ئێران

reset font size increase font size

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، نابنە بەشێكیش لە شەڕی ئەمریكا و ئێران.

لەبارەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، ڕێبەر ئەحمەد، لە كۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "پێشتریش لەكاتی جەنگی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران، هەوڵماندا عێراق و هەرێمی كوردستان نەبێتە بەشێك لەو شەڕەو بەردەوام دەبین لەسەر ئەو سیاسەتە".

 دەشڵێ، "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە، ئەو ڕێکخراوە لەم دواییانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سوریا چالاکتر بووە، ئەوەش پێویستیی بە هەماهەنگیی زیاتری ئەمنیی هەیە بۆ ئەوەی تیرۆریزم لەناو ببرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا و هاوپەیمانان جەختیان لە پاڵپشتی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە و كوردستان بەشێكە لە هاوپەیمانی دژی تیرۆر و وەك ستراتیژ لە ناوچەكە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.