وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لە شێواز و ڕەنگی جلوبەرگی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالان حەمە سعید، وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، شێواز و ڕەنگی جلوبەرگی خوێندکاران لە باخچەی منداڵانەوە تاوەکو قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەگۆڕدرێت، ئەمەش لە پێناو ڕێگریکردن لە قۆرغکاری و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی دایک و باوکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بەڕێوەبەرێکی قوتابخانە و خوێندنگە مافی ئەوەی نییە دایک و باوکی قوتابی و خوێندکار ئاڕاستە بکات بۆ کڕینی جلوبەرگ لە شوێنێک یان کۆمپانیایەکی دیاریکراو.
دەربارەی پارچەکانی جلوبەرگی خوێندکاران، گوتی، تەنیا سێ پارچەیە، بۆ کەمکردنەوەی تێچووش قەمسەڵە و جلوبەرگی وەرزشی لە ناو پڕۆسەی یەکپۆشیدا نییە.
