ڕاستەوخۆ

هەواڵگریی ئەمریکا: چین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی نوێ دەداتە ئێران

reset font size increase font size

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی جوڵە سەربازییەکانی چین بڵاودەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەدەن، پەکین ئامادەکاری بۆ ناردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو بۆ ئێران دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی کە پشتی بە سێ سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا چەند بارێکی چەک له‌ چینه‌وه‌ بگەنە دەستی تاران.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە ناوچەکە تەنیا چەند ڕۆژێکە ئارامیی به‌خۆیه‌وه‌ دیووه‌، چینیش پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کردووە، زانیارییە هەواڵگرییانە جەخت لەوەدەکەنەوە تاران کاتی ئاگربەستەکە وەک دەرفەتێک بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە سەربازییەکانی بەکار دەهێنێت.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، پەکین دەیەوێت سیستەمی موشەکیی دژە فڕۆکەی جۆری مانپادس ڕادەستی ئێران بکات.

ئەم جۆرە چەکە لە ماوەی پێنج هەفتەی شەڕی ڕابردوودا مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دروست کردبوو، ئێستاش نیگەرانی ئەوە هەیە گەیشتنی ئەم سیستمه‌، هاوسەنگیی هێز لە کاتی شکانی ئەگەریی ئاگربەستەکەدا بگۆڕێت.

لە بەرانبەردا، باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن بە توندی ئەم دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچکاتێک چەکی بۆ لایەنە ناکۆکەکان دابین نەکردووە و وەک وڵاتێکی بەرپرسیار کار دەکات، داواشی لە ئەمریکا کرد لە تۆمەتی بێ بنەما دوور بکەوێتەوه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.