ڕێژنە سهردار
ونبوونی فڕۆكهوانێكی ئهمریكی كه بههۆی كهوتنهخوارهوهی فڕۆكهكهیان له ئاسمانی ئێران چارهنووسی نادیاره، پێدهچێت ئهركی هێزه تایبهتهكانی ئهمریكا كه ئهركی ڕزگاركردن ئهنجامدهدهن خێراتر بكات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئێران فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 15ی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێران خستەخوارەوە کە دوو فڕۆکەوان سەرنشینی بوون، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان ڕزگارکرا، ئەوەی دیکەیان بێ سەروشوێنە.
حکومەتی ئێران بڕی 10 ملیار تومەن (7هەزار دۆلار)ی وەک خەڵات دیاریکردووە بۆ هەرکەسێک فڕۆكهوانه ونبووهتهكهی ئهمریكا بدۆزێتەوە و خەڵکی ناوچەکەش بە چڕی بە دوایدا دەگەڕێن و بووەتە گەرمترین بابەتی وڵاتەکە.
لە هەمانکاتدا دۆناڵد ترمپ هۆشیاریداوە لە هەر زیانێک کە بەر فڕۆکەوانە ونبووەکە بکەوێت، گوتی "شتێک دەکەم کە کەس نایزانێ".
ئەرکی ڕزگارکردن لە شەڕدا لە ئاڵۆزترین و هەستیارترین ئۆپراسیۆنی سەربازییە و پێویستی بە چەندین ساڵ ڕاهێنان و ئامادەکاری هەیە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە.
لە ئەمریکا یەکەیەکی هێزی ئاسمانی بە شێوەیەکی تایبەت ڕاهێنراون بۆ ئەنجامدانی ئەمجۆرە ئەرکانە و بە زۆری پێشوەختە و وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە نزیک ناوچە کێشە لەسەرەکان کە ئەگەری لەدەستدانی فڕۆکەکانیان هەیە جێگیر دەکرێن.
ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی سەرباز چییە؟

بە پێچەوانەی ئۆپراسیۆنە ئاساییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کە ڕەنگە لە دۆخی فریاگوزاری مرۆیی یان دوای کارەساتی مرۆیی ئەنجام بدرێت، ئەم ئۆپراسیۆنە لە ژینگەیەکی سەخت و ئاڵۆز و لە قوڵایی خاکی دوژمندا ئەنجام دەدرێت.
ئەرکەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە ئەنجام دەدرێن، کە بە فڕۆکەی پڕکردنەوەی سوتەمەنی و فڕۆکە سەربازییەکانی دیکە کە ئەرکەکە ئەنجام دەدەن.
فەرماندەیەکی پێشووی هێزی ڕزگارکردنی ئەمریکا بە سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزاری هاوشێوەی ئەو ئۆپراسیۆنەی کە باس لەوە دەکرێت لە ئێران بەڕێوەدەچێت، پێدەچێت لانیکەم 24 فریاگوزار بە هەلیکۆپتەرەکانی بلاک هۆک لە ناوچەکە بگەڕێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکە ئامادەن ئەگەر پێویست بوو لە فڕۆکەکە باز بدەنەخوارەوە بۆسەر زەوی و دەست بکەن بە گەڕان بە دوای فڕۆکەوانە ونبووەکەدا.
بە گوێرهی ڕاپۆرتەکەی سی بی ئێس، کاتێک فڕۆکەوانەکە دۆزرایەوە، سەربازەکان ئەگەر پێویست بوو هاوکاری پزیشکی دەکەن، دواتر خۆیان لە هێزەکانی دوژمن دەدزنەوە و بەرەو خاڵێک دەڕۆن کە ئەگەری دەرچوونی لە خاکی دوژمن زۆرە.

فەرماندەکە دەڵێت، ئەم هێزە زیاد لە توانایەکیان هەیە بۆیە بە " چەقۆی گیرفانی فرەکار" ناودەبرێن.
هەروەها جۆناسان هاکێت، پسپۆڕی پێشووی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا باس لەوەدەکات، تیمەکانی ڕزگارکردن لە سەرەتادا بەدوای هەر نیشانەیەکی ژیاندا دەگەڕێن، گەڕانەکەیان لەسەر بنەمای ئەوە دەست پێدەکەن ونبووەکە دواجار لە کوێ بینراوە و دواتر لەسەر بنەمای ئەوە دەست بە گەڕان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران ونبووە، کە دانیشتوانەکەی لوڕن و کەمینەی نەتەوەیین و دژایەتی حکومەتی ئێستا دەکەن، بۆیە ڕەنگە ئامادەبن یارمەتیی فڕۆکەوانەکە بدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوێکی سەلامەت.
ئۆپراسیۆنی فریاگوزاری ئاسمانی لە سەردەمی جەنگدا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانی یەکەم.
بە گوێرەی گۆڤاری سمیسۆنی، یەکەمین ڕزگارکردنی هەلیکۆپتەر ساڵی 1944 ئەنجامدراوە، کاتێک پلهدارێكی ئەمریکی چوار سەربازی لە ژاپۆنەوە ڕزگارکرد.
دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم، تیمی گەڕان و فریاگوزاری فەرمی لە ئەمریکا دامەزرا، بەڵام فۆڕمی مۆدێرنی کارکردنیان لە کاتی جەنگی ڤێتنامدا دەستی پێکرد.
جەنگی ڤێتنام، ئەزموونی فریاگوزاری سەربازی ئەمریکای بردە قۆناغێکی دیکەوە.
ئێستا ئەم کارە بە پلەی یەکەم لەلایەن هێزی تایبەتی Pararescue Jumpers ئەنجام دەدرێت، کە یەکەیەکی تایبەتی بازدەرەی پەڕەشوتی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکایە.

دروشمی فەرمی یەکەی پارارسکیو ئەوەیە، "ئێمە ئەمە دەکەین بۆ ئەوەی ئەوانی دیکە بژین".
کارەکانیان بەشێکە لە سیاسەتی پابەندبوونی درێژخایەنی سوپای ئەمریکا بە سەربازەکانیەوە؛ کە بریتییە لە "هیچ سەربازێک هەرگیز بە تەنیا لە بەرەکانی شەڕدا نامێنێتەوە."
ئەم سەربازانە وەک شەڕکەر و هەم وەک ڕزگارکەر ڕاهێنانیان پێدەکرێت و یەکێک لە توندترین بەرنامەکانی ڕاهێنان لە سوپای ئەمریکادا ئەنجام دەدەن.
پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕاهێنانیان کە نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت، بریتییە لە خۆهەڵدان بە پەڕەشووت، مانەوە لە ژێر ئاودا، هەڵهاتنی خێرا و خولێکی تەواوی ڕزگارکردنی مەدەنی.
هەروەها خولی تایبەت لە پزیشکی شەڕ و تیماری برین و چاکردنەوەی چەک دەخوێنن.

تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە کاتی شەڕەکانی عێراق و ئەفغانستاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان کاریان کردووە، هەزاران ئەرکیان بۆ ڕزگارکردنی سەربازانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە بریندار بوون یان پێویستیان بە ڕزگارکردن هەبووە ئەنجامداوە.