دوای هه‌وڵه چڕه‌كانی پاكستان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌ر ئیسلام‌ئاباد و به دیاریكراویش له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتێلهن، كه بڕیاره دانوستانه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌رچه‌نده دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان به‌رده‌وام بوو، به‌و هۆیه‌وه به‌رپرسانی ئێران هۆشدارییان دایه ئه‌مریكا و ڕایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست لوبنانیش نه‌گرێته‌وه، ئه‌وا به‌شداریی ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی پاكستان وه‌ك نێوه‌ندگیر به‌رده‌وامه و

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌رپرسانی ئۆتێله‌كه، دوێنێ چوارشه‌ممه، داوایان له میوانه‌كانیان كرد ژوره‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
به‌رپرسانی ئۆتێله‌كه ده‌ڵێن، حكومه‌ت داوای لێكردوون ئۆتێلهكهیان میوانداریی بۆنه‌یه‌كی گرنگ ده‌كات، كه لانیكه‌م تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌خایه‌نێت، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م ژوره‌كانی چۆڵ بكرێن.

به‌و هۆیه‌وه چاودێرییه‌كی ئه‌منیی توند خراوه‌ته سه‌ر ئۆتێله‌كه و به چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ده‌وروبه‌ری چۆڵ كراوه و خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌كی چڕی ئه‌منیی توندوتۆڵه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاڵای سه‌ر باڵه‌خانه و به‌رده‌م ئۆتێله‌كه‌ش نوێكراونه‌ته‌وه.

بۆ ئه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كانیش بتوانن ڕوماڵی دانوستانه‌كان بكه‌ن، حكومه‌تی پاكستان مه‌رجی وه‌رگرتنی ڤيزای پێشوه‌خته‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان هه‌ڵگرتووه و
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه ده‌ڵێت، داوايان لە هێڵەکانی فڕۆکەوانی کردووە، ڕێگە بەو كه‌سانه بدرێت کە پەيوەنديدارن بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمريکاوە، له‌وانه‌ش ڕۆژنامه‌نووسان، بێ ڤيزا بچنە وڵاتەکە و لە دوای گەيشتنيان ڤيزايان پێدەدرێت.

ئۆتێل سێرینا له ئیسلام‌ئاباد
ساڵی 2002 له‌سه‌ر شه‌ش دۆنم زه‌وی دروست كراوه و وه‌ك ئۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره، به‌شێكه له "زنجیره ئۆتێله جیهانییه‌كانی سێرینا".
سندوقی "ئاگا خان" بۆ گەشەپێدانی ئابووری (AKFED) گەورەترین خاوەن پشکی کۆمپانیاکەیه.
ئۆتێلەکە زیاتر له 300 ژوری تێدایه، كه 100 ژوریان تایبه‌ت و ئاستبه‌رزن و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه میوانداریی كۆبوونه‌وه دیبلۆماسییه باڵاكانی جیهان بكات.

كه‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی پارێزراوی ناوه‌ڕاستی ئیسلام‌ئاباد و له ڕووی ئه‌ندازیارییه‌وه به جۆرێك دروستكراوه، به‌رگه‌ی بومه‌له‌رزه له 7.5 پله‌ی ڕێختهردا ده‌گرێت.
شەش چێشتخانە و هۆڵێکی گەورەی ئاهەنگگێڕان، کە دەتوانێت هەزار کەس لەخۆبگرێت، دامەزراوەی بازرگانی و کۆنفڕانس و یانەیەکی تەندروستی مۆدێرن و مەلەوانگەیەکی گه‌وره‌ی تێدایە.