ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ بە نزیکەی بیست ساڵ سزا درا

reset font size increase font size

دادگای سزا قورسەکانی جۆلەمێرگ، سزای 19 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەر (محەمەد سەدیق ئاکیش)، هاوسەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگدا سەپاند، کە پێشتر لە ٣ی حوزەیران لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە کارەکەی دوور خرابووەوە و قەییوم لە شوێنەکەی دانرابوو.

دوێنێ چوارشەممە 29ـى 4ـى 2026 دانیشتنی یەکلاکەرەوەی دادگا سەبارەت بە دۆسیەی محەمەد سەدیق ئاکیش بەڕێوە چوو، کە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراو"ـى ئاراستە کرابوو.

محەمەد سەدیق ئاکیش، لە زیندانی ئاسایشی باڵای وان دەستبەسەرە، لە ڕێگەی سیستەمی دەنگ و ڕەنگ (سەگبیس)ـەوە بەشداریی لە دانیشتنەکەی یەکەمین دادگای سزا قورسەکانی جۆلەمێرگ کرد. لە دانیشتنەکەدا، پارێزەرانی ناوبراو، وەزیر جۆشکون پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە جۆلەمێرگ، بنەماڵەکەی ئامادە بوون.

دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە سەدیق ئاکیش لە کاتی بەرگریکردندا ڕایگەیاند، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و تەنیا بە پشتبەستن بە گوتەی شایەتحاڵێکی نهێنی، دۆسیەیان لە دژی کردووەتەوە. لە کۆتایی دا، دەستەی سەرۆکایەتی دادگا بڕیارەکەی ئاشکرا کرد و بە تۆمەتی ئەندامیەتی ڕێکخراو، سزای 19 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.