ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ لە کاتی شەڕی ئێراندا بە نهێنی چووەتە ئیمارات

reset font size increase font size

نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، نەتانیاهۆ لە کاتی شەڕی ئێراندا "سەردانێکی نهێنی" بۆ ئیمارات ئەنجامداوە و لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو گەشتەی بە "پێشکەوتنێکی مێژوویی" لە پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و ئەبو زەبی وەسف کرد، هەرچەندە کات و وردەکاریی زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی پێشکەوتنەکان ئاشکرا نەکرد.

 ئەمە یەکەمجارە ئیسرائیل بە فەرمی دان بە ئەنجامدانی گەشتێکی لەو شێوەیەدا بنێت، کە بەگوێرەی راپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، پێدەچێت پەیوەندی بە فەرمانی نهێنیی نەتانیاهۆوە هەبێت بۆ جێگیرکردنی پاترییەکی سیستەمی بەرگریی  لە ئیمارات.

هاوکات ئاماژە بەوە دەدەن کە تەلئەبیب ئەم ئاراستەیەی ئیمارات وەک دەرفەتێک دەبینێت بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، لە کاتێکدا ناوچەکە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە ڕووبەڕووی گۆڕانکاریی سیاسی و سەربازی بووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.