ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، له یه‌كه‌م ڕۆژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ئێران، موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری نوێی ئێران برینداربووه.
ڕۆژنامه‌كه زانیارییه‌كه‌ی له زاری چه‌ند سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی ئێران و ئیسرائیل پشتڕاستکردووەتەوە و ده‌ڵێت، لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکە لەگەڵ کوژرانی باوکی، قاچی بریندار بووە.
باسی له‌وه‌ش كردووه، موجتەبا ئاگاداری دۆخەکەیە و لە شوێنێکی زۆر پارێزراو خۆی حەشارداوە، پەیوەندییەکانی سنوردار کردووە و زۆر بە کەمی دەردەکەوێت لە حەشارگەکەی.
هاوكات، كه‌ناڵی سكای نیوز له زاری كوڕی مەسعود پزشکیانەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای برینداربوونی له كاتی هێرشه‌كاندا، به‌ڵام موجته‌با خامنه‌یی سه‌لامه‌ته.