مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێکی نوێدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، ڕەخنەی توند ئاراستەی هەڵوێستە دژبەیەکەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و ڕایدەگەیێنێت، کە پێداگرتنی هەندێک لایەن لەنێو ئەو هاوپەیمانێتییە بۆ بەردەوامبوون لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لە کاتێکدا لایەنەکانی دیکە هەر لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا داوای یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران دەکەن، کارێکی "قبووڵنەکراوه".
بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، کە نابێت هیچ هەنگاو و مافێكی دەستووری بە شێوەیەکی تاکلایەنە ببرێتە پێشەوە، بەڵکو دەبێت ئەم پرسە بە جۆرێک چارەسەر بکرێت، کە زامنی ئامادەبوونی تەواوی لایەنەکان و ئامادەکارییان بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بکات.
مهسعود بارزانی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوامیی هەندێک لایەن لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ فشارکردن لەپێناو هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لەبەرامبەردا پەکخستنی ئەنقەستی پرسی سەرۆکوەزیران لەلایەن لایەنەکانی دیکەی هەمان هاوپەیمانێتی، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. ئەو دووپاتی کردەوە کە هیچ شەرعییەتێک نادرێت بە هیچ هەنگاوێکی دەستووری مەگەر ئەوەی ئەم ململانێیانە بە شێوەیەکی هاوتەریب چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک کە هەموو هێزە سیاسییەکان بەشدارییەکی کارا و ڕاستەقینەیان لە پڕۆسەکەدا هەبێت و هەمووان پێکەوە بەرەو هۆڵی پەرلەمان هەنگاو بنێن.