ڕاستەوخۆ

مەسعود بارزانی نامەیەک بۆ سەرکردەکانی شیعە و سوننە دەنێرێت

reset font size increase font size

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیەک بۆ سەرکردەکانی عێراق دەنێرێت و دەڵێت، پێویستە شایستە دەستوورییەکان بەگوێرەى هاوبەشی، هاوسەنگی و سازانی نیشتمانیی یەکلایی بکرێنەوە.

مەسعود بارزانی لە نامەکەیدا دەڵێت، پێویستە دیدارە دوو قۆڵییە بە کۆمەڵەکان چڕبکرێنەوە، تاوەکو ئەم قۆناغەی ئێستا تێپەڕێنرێت و شایستە دەستوورییەکان بەگوێرەى هاوبەشی، هاوسەنگی و سازانی نیشتمانیی یەکلایی بکرێنەوە.

بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، جەنگێکی وێرانکەر ناوچەکەی گرتووەتەوە و کاریگەریی لەسەر گەلانی ناوچەکە هەبووە، بەپێویستى زانیوە زمانی گفتوگۆ و هەماهەنگی هاوبەش و پابەندبوون بە بنەماکانی دەستوور ڕەچاو بکرێت، بۆ دوورخستنەوەی عێراق و گەلەکەی لە لێکەوتەکانی ئەم جەنگە و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی ناوخۆیی.

ئاشکراشی کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەرەتاوە جەختی لە گرنگیی تێگەیشتنی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کردووەتەوە، سەبارەت بە هەڵوێستەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لە ڕێگەی ڕێکارێکی تایبەت بە پارتە کوردستانییەکان و فراکسیۆنە کوردییەکانەوە، تاوەکو نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانەی کورد بکات.

بارزانی ڕوونیشیکردووەتەوە، لەکاتێکدا ئەو هەڵوێستە بەرز هەڵدەسەنگێنین و تێگەیشتنیان هەیە بۆ یەکلایی نەکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوەکو ئێستا، بەڵام ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ سەپاندنی بابەتەکان، ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و دەبێتە مایەی دابەشبوونی زیاتر و قوڵتر.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختدەکاتەوە، پێویستیان بە دانوستانی زیاترە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرکەوتووانە و بەردەوام، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.