سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێكرد، له‌وانه‌ش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
مه‌سرور بارزانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، لەگەڵ فاڵح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبوونه‌ته‌وه دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
ده‌شڵێت، "بیروڕامان لە بارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد، جەختمان لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرد کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت".