سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، ئهمریكا و ئیسرائیل تاك لایهنانه بڕیاریاندا هێرشبكهنە سەر ئێران و ترهمپیش شایستهی وهڵامدانهوه نییه.
ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە میانی سەردانێکیدا بۆ کۆریای باشور لەبارەی دۆخی ئێرانەوە گوتی، بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تاکلایهنه بووه و فەڕەنسا بەشێک نییە لەو جهنگه.
ماکرۆن باس لهوهدهكات، ئەو شەڕهی ئێستا لە دژی ئێران و پرسە ئەتۆمییەکەی هەیە ئەگەر چەندین مانگ و تەنانەت چەند ساڵێکی دیکەش بخایەنێت، ناتوانێت ببێتە بنەمای چارەسەری کێشەکان و ناکۆکییەکان قووڵتر دەکاتەوە، هەربۆیە دەبێت لە کۆتاییدا پەنا بۆ دانوستان و گفتوگۆ ببرێت، چونکە تەنها ڕێگەی چارەی ڕیشەیی کێشەکانە.
لەبارەی قسەکانی ترەمپ، كه پێشتر گوتی ماکرۆن هەمیشە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و لێی دەدرێت، ئیمانیۆل ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا ترەمپ هەموو جۆرە قسەیەک دەکات و شایەنی وەڵامدانەوە نییە.