ڕاستەوخۆ

لە کرماشان تەقینەوەی مین سێ ئەندامی خێزانێکی بریندار کرد؛ هەڕەشەی پاشماوەکانی جەنگ بەردەوامە

reset font size increase font size

لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنی و مینی سەردەمی جەنگی ئێران-عێراق لە ناوچەی داڵاهۆی پارێزگای کرماشان، سێ ئەندامی خێزانێک کە یەکێکیان منداڵێکی هەشت ساڵانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا)، بریندارەکان دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی سەرپێڵی زەهاو کراون.

بەردەوامیی مەترسیی مین لە ناوچە سنوورییەکان

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ٤٠ ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی ھەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا، ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای کرماشان هێشتا وەک یەکێک لە مینڕێژکراوترین ناوچەکانی جیهان دەستنیشان دەکرێن.

قوربانییانی ساڵانە:

 ساڵانە دەیان هاووڵاتی، کاسبکار و ئاژەڵدار لە ناوچە سنوورییەکان دەبنە قوربانیی تەقینەوەی مین و پاشماوە نەتەقێنراوەکانی جەنگ.

ڕێنمایی و هۆشیاری:

شارەزایان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری بەردەوام دەدەنە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان کە لە کاتی بەردەستبوونی هەر شتێکی گوماناویدا خۆیانی لێ بەدوور بگرن و هۆشیاریی پێویست بە منداڵەکانیان بدەن تاوەکو لە مەترسییەکانی مین پارێزراو ببن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.