ڕاستەوخۆ

لە سیده‌كان 250 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

reset font size increase font size

له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، شارەوانی سیدەکان ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی قۆناغی یه‌كه‌می زەوی ده‌ستپێكرد.

سەرۆکی شارەوانی سیدەکان رایگەیاند، لە سنورەكه‌یان نزیکەی دوو هەزارو 300 فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، لە قۆناغی یەکەمدا، 250 پارچە زەوی ئامادەکراوە و بەسەر ئەو فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت کە زۆرترین خاڵیان هەیە.

گوتیشی، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم، قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.