ڕاستەوخۆ

لە دهۆک بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا 

reset font size increase font size

لە باڵەخانەیەکی شاری دهۆک، بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ 14ـی نیسانی 2026، لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتوی قەزای سێمێلن، یەکێکیان تەمەنی 30 ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 59  ساڵە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ، لە سنوری پارێزگای دهۆک پێنج کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.