لهیلا زانا سیاسهتمهداری باكوری كوردستان، ڕایگهیاند، ساڵی 2015 كاتێك له ئیمرالی عهبدوڵا ئۆجالانی بینیوه، ئۆجالان پێیگوتووه " من دژی ئەوە نیم کورد ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، بەڵکو دەمەوێت کورد بەگوێرەی توانا و هێزی خۆی هەنگاو بنێت".
له مهراسیمی بهخاكسپاردنی ساڵح موسلیم له كۆبانێ، لهیلا زانا باسی لهوهش كرد، ئۆجەلان لەو دیدارەدا خوێندنەوەی بۆ دۆخی سیاسی جیهان کردووە و هۆشداریی داوە لەوەی جیهان بەرەو گۆڕانکارییەکی گەورە و تەمومژاوی هەنگاو دەنێت، کە تێیدا سەقامگیری بوونی نییە.
گوتوشیهتی، کەس نازانێت سبەی چی بەسەر کورد دێت، بەڵام ئەوەی ئێستا لەناو ئەم هەموو ناسەقامگیرییەدا بە هیواوە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت، تەنها کوردە.