ڕاستەوخۆ

له‌ هه‌ولێر كه‌سێك برایەكی ده‌كوژێت و دواتر خۆشی ده‌كوژێت

reset font size increase font size

له‌ گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر ته‌رمی دوو برا دۆزرایه‌وه‌ پۆلیس ده‌ڵێت، كه‌سێكیان براكه‌ی كوشتووه‌ و دواتریش خۆی كوشتووه.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەرلێر لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 17ـی نیسانی 2026، ‌دوو براكه‌ ته‌مه‌نیان 19 ساڵ و 21 ساڵ بوو.‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، باوکی ئه‌و دوو برایه‌ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و لە ئەرکدا بووە، تاوانه‌كه‌ش بە چەکی باوکه‌كەیان ئەنجام‌ دراوە.‌

پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌، نازانرێت هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ چی بووه‌‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ باره‌وه‌ی ڕووداوەکەوە دەستی پێکردووە. تەرمی هەردوو گەنجەکەش ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکیی دادی هەولێر کراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.