ڕاستەوخۆ

قەتەر دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێرانی خستەخوارەوە

reset font size increase font size

قه‌ته‌ر دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێرانی، لە جۆری سوخۆ-24 کە لە سنوورە ئاسمانییەکانیان نزیک ببوون، خستە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی قەتەر له‌ تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه‌، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یان توانیویانە، حەوت موشەکی بالیستیک لە ئاسماندا تێکبشکێنن و ژمارەیەکی دیکەیش لە موشەکەکان، لەلایەن هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانەوە پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەناوبراون.

جەختی له‌وه‌شکردوەتەوە، ئەم هەڕەشانە دەستبەجێ دوای دەستنیشانکردنیان و بەگوێرەی پلانێکی سەربازیی پێشوەختە پووچەڵ کراونەتەوە.

 راشیگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانی قەتەر خاوەنی توانا و ئامادەیی تەواون بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەیان و بە توندی رووبەڕووی هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.