ڕاستەوخۆ

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە بە عەرەبکردن لە سنووری مادەی 140 دەکرێت

reset font size increase font size

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـەوە، بە چاودێریی ئیدارەی سەپێنراوی شارەکان سیاسەتی تەعریب و بە عەرەبکردن لە سنووری مادەی 140 دەستی پێکردووەتەوە.

دەشڵێ، لە سنووری مادەی 140 گۆڕانکاری گەورە لە پۆستە کارگێڕییەکان کراوە و دەیان پۆستی باڵا لە کورد سەندراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوه‌ و بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان جێبەجێنەکراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی باسی لە گۆڕینی سنووری دیمۆگرافیای یەکە کارگێڕییەکان لە کەرکوک، خانەقین، گوڵاڵە و شنگال کردووە و رایگەیاندووە، "راگواستنی دانیشتووان و هێنانی عەرەبی هاوردە زیادکردنی ژمارەی عەرەب و کەمکردنەوەی ژمارەی کورد" ئەنجام دراوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.