بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانیی مەدەنی هیندستان ڕایگەیاند، درەنگی شەوی ڕابردوو لە ویلایەتی جارخاند، فڕۆکەیەکی فریاگوزاریی تێکشکاوە و بەهۆیەوە سەرنشینەکانی کە حەوت کەس بوون، گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەوانیی مەدەنی هیندستان دەشڵێت، ڕوداوەک بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بووە و دوای 23 خولەک لە فڕینی پەیوەندی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی هاتوچۆی ئاسمانیدا پچڕاوە و دواتر تێکشکاوە.