هاوشێوه‌ی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی، غه‌زاڵ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه گه‌یشته باشوری كوردستان، تاوه‌كو درێژه به‌و خه‌باته بدات كه چه‌ندین ساڵه بۆ ئازادی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد ئه‌وه بوو، كاتێك له پێناو وڵاته‌كه‌ی به سه‌ختی برینداربوو، له ناو خاكه‌كه‌ی خۆیدا هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو چاره‌سه‌ری برینه سه‌خته‌كه‌ی بكات.
ڕۆژی 14ـی نیسانی 2026، ئه‌م مانگه غەزاڵ مەولان له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، له بۆردوومانێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له سنوری سورداش لە پارێزگای سلێمانی برینداربوو، دواتر له لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی بڵاوكرایه‌وه.
چۆنیه‌تی شه‌هیدبوونی غه‌زاڵ، له‌لایه‌ن ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانه‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، چونكه ده‌ركه‌وتووه ده‌كرا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوون كه‌یسه‌كه‌ی وه‌ربگرن شه‌هید بووه.
ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری غه‌زاڵ ڕوویان لێكراوه، هه‌ریه‌كه‌یان و بیانوویه‌ك باس ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌ڵێت، له به‌شی چاودێری چڕ شوێنیان نه‌مابوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئاسیای نێوده‌وڵه‌تیش كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ته باس له‌وه‌ده‌كات په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشه، هاوكات نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینیش كه باس له‌وه‌ده‌كرێت ئاماده‌نه‌بووه چاره‌سه‌ری بكات، بیانووی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه له ڕووی یاساییه‌وه نه‌یانتوانیووه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئاشكرابوونی چۆنیه‌تی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی غه‌زاڵ كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووەتەوە و هاوڵاتیان ده‌ڵێن، پاساوی نه‌خۆشخانه‌كان لاوازن ده‌بوو چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی بكرایه.
هێرۆ عه‌تار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌یسبووك نوسیوویەتی، نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ناتوانن ئه‌و جۆره بریندارانه وه‌ربگرن و پێویسته نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ته‌واوی پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش دابین بكه‌ن.