پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، نرخی فەرمی دۆلار لە بانکی ناوەندی جێگیرە و هیچ بڕیارێک بۆ گۆڕینی لە ئارادا نییە.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەی ئەلیکترۆنیی "ئی-پسوولە" لە چیای کۆڕەک لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ بازرگانان دەگەڕێتەوە کە روویان لە بازاڕی رەش کردووە بۆ کڕینی دۆلار.
هه‌روه‌ها جەختی لەوهكردهوه هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی فەرمی دۆلاردا ناکرێت، هۆکاری هەڵاوسانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریشی بۆ مامه‌ڵه‌ی هەندێک بازرگان گەڕاندەوە، کە بەهۆی گۆڕانکاری لە میکانیزمەکانی هاوردەکردندا، روویان لە بازاڕی رەش کردووە بۆ کڕینی دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بازرگانانە بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە سەر کەناڵە فەرمییەکان و نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌رزو نزمی زۆر له به‌های دۆلاردا رووده‌دات و به‌هۆیه‌وه به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار داده‌به‌زێت" له ئێستادا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به نزیكه‌ی 150 هه‌زار دیناری عێراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 157 هه‌زار دینار.