لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک، پێکدادان لە نێوان هێزە سەربازییەکان و چەکدارانی داعش ڕووی دا و مەفرەزەیەکی چەکدارانیش کەوتنە ناو بۆسەی هێزێکی هاوبەشەوە.
بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، مەفرەزەیەکی چەکداریی داعش لە گوندی (بورغلییە) لە ناوچەی (دەنادیش)ـی سەر بە قەزای حەویجە، تەقەیان لە خاڵێکی پشکنیین و چاودێریی هێزە سەربازییەکان کردووە.
دوای وەڵامدانەوەی سەرەتایی هێزە سەربازییەکان و پاشەکشێکردنی چەکدارەکان، مەفرەزەکەی داعش کەوتنە ناو بۆسەیەکی پێشوەختەی هێزێکی هاوبەشی سەربازییەوە و پێکدادان لە ناوچەکەدا بەردەوامە.