هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی سیاسیی هەرێمی کوردستان کەسێکی بێلایەن بکرێتە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەرێم کەمال ئاغا، پێشنیاز دەکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاو لە مۆدێلی چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق بکرێت و ئەو دوو ساڵەی کە ماوە لە تەمەنی کابینەی شەشەم، پۆستی سەرۆکی حکومەت بدرێت بە کەسایەتییەکی بێلایەن.
دەشڵێ، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەترسییە لەسەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و کاریگەریی لەسەر تێڕوانینی وڵاتانی دیکە هەیە بۆ هەرێمی کوردستان، وا دەکات خەڵک باوەڕی بە هەڵبژاردن نەمێنێت.