فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی توندی دەرکرد و تێیدا هۆشداری دەدات کە هیچ کەشتییەک بێ مۆڵەتی فەرمیی تاران مافی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا نییە، بە پێچەوانەوە دەکرێتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی کەشتیی پێشڕەوی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا هاتووە، کە هاتوچۆی هەر جۆرە کەشتی و بەلەمێکی وڵاتانی دوژمن بۆ ناو گەرووی هورمز بە تەواوەتی قەدەغەیە.
هێزە دەریاییەکانی ئێران جەختیان کردووەتەوە کە بە توندی چاودێریی ناوچەکە دەکەن و لە ئەگەری بینینی هەر کەشتییەکی سەرپێچیکار یان سەر بە وڵاتانی نەیار، دەستبەجێ و بێ دوودڵی لەلایەن هێزەکانیانەوە دەکرێتە ئامانج.