ڕاستەوخۆ

سوپاى پاسداران: گەروی هورمز بەتەواوی دادەخەین

reset font size increase font size

سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاویکردەوە، گەروی هورمز بەتەواوی دادەخەین تا ئەمریکا گەمارۆی کەشتییەکانمان هەڵدەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەى سوپاى پاسداراندا هاتووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییەکاندا دادەخرێت.

هاوکات، محەمەد باقر قالیباڤ سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانى وڵاتەکەى ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمریکا دەیەوێت بە خواستى ئەوان گەرووەکە بکرێتەوە ئەوەش لاى ئێمە قبوڵ کراو نیە.

هاوکات، کەناڵی 12ـی ئیسڕائیل ئاماژەى بەوەکردووە، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئامادەكارییان كردووە ئەگەر لە سێ ڕۆژى پێش کۆتایی هاتنی ئاگربەست ڕێکەوتن نەکرێت ئەوا شەڕ دەستپێدەكاتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.