ڕاستەوخۆ

دەمپارتی سه‌ركۆنه‌ی هێرشەكه‌ی سه‌ر ماڵی نێچیرڤانی بارزانی كرد

reset font size increase font size

ده‌مپارتی سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌ دهۆك كرد و داوای به‌ سزاگه‌یاندنی بكه‌رانی ده‌كات.

تولای حاتیمئۆغلاری هاوسه‌رۆكی ده‌مپارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووه‌، دڵگەرانن بەو هێرشانەی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ سەر هەرێمی کورستان ئەنجامدراون.

ده‌شڵێت، "بەتوندی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە بکەرانی هێرشەکە بە توندی سزا بدرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، هێرشەکەی سۆران بە هەڵە ئەنجامدراوەو لێکۆڵینەوەی لەبارەدا دەکەن، بەڵام دەبینین دیسانەوە ئەمڕۆ هێرشیکی تریان ئەنجامداوە، حکومەتی ئێران، پێویستە بە زووترینکات ڕاگەیەنداراوی فەرمیی هەبێت سەبارەت بەو هێرشە و ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر.

گوتیشی، پێشتر ئاماژەمان بەوەکردبوو، هێزەکانی ناوچەکە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان پەلکێشی ناو جەنگەکە بکەن، هەروەک چۆن دۆینێ دژایەتی خۆمان بۆ ئەم هەوڵانە ڕاگەیاند، ئەمڕۆش دووپاتی دەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک ئەم هەوڵانە قبوڵ ناکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.