بەهۆی پشووی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بۆماوەی 24 كاتژمێر دادەخرێت.
دەروازەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێ، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر كاركردن لە دەروازەكەیان ڕادەوەستێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە دەروازەكەیان دەكرێتەوە و هاتوچۆكردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، یەكێكە لەو دەروازانەی ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری لە نێوان هەردوولا لێیەوە هاتوچۆی تێدا دەكەن، هەروەها دەروازەیەكی گرنگی بازرگانییە لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان.