ڕاستەوخۆ

دیداری مێری لە هەولێر دەست پێ دەکات؛ نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، مەزڵوم عەبدی و تونجەر باکرهان بەشدار دەبن

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دیداری مێری لەژێر ناونیشانی "لەو دەڤەرەی تێیدا هاوبەشین، پێشخستنی سەقامگیری و هاوکاری و خۆشگوزەرانی" لە هەولێر دەست بە کارەکانی دەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

دیدارەکە کۆمەڵێک تەوەری هەستیار لەخۆ دەگرێت، دیارترینیشیان دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کارانەکردنەوەی پەرلەمان، هۆکارەکانی پێکنەهێنانی حکومەت تاوەکو ئێستا و هەڵسەنگاندنی قۆناخی ئێستای گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

هەروەها لە ماوەی دوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی دیدارەکەدا، داهاتووی سووریا و مافەکانی کورد، پاراستنی مافە سیاسی و کلتوورییەکان لە چوارچێوەی دەستووردا و پرسی خوێندن بە زمانی دایک تاوتوێ دەکرێن. تەوەرێکی تریش تایبەت دەبێت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان و خستنەڕووی هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی چارەسەری و مەرج و داواکاریی لایەنەکان.

بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکەدا، چەندین سەرکردە و کەسایەتیی باڵای ناوخۆیی و ناوچەیی گەیشتوونەتە هەولێر، لەوانەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ ئیلهام ئەحمەد؛ مەزڵوم عەبدی و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، کە لە پانێڵە جیاوازەکاندا وتار و گوتەیان دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.