دژی تیرۆركردنی یه‌نار محەمەد، چالاكوانی ژنان له به‌غداد، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانی بواری ژنان له سلێمانی گردبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند، نابەرپرسیارێتی حکومەت به‌رانبه‌ر کوشتنی ژنان بێسنورە.
هه‌ر له گردبونه‌وه‌كه‌دا له كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا، ژنانی سلێمانی، داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد، دەستبەجێ ڕێکار و یاسای نوێ بۆ پاراستنی ماف و ژیانی ژنان دەربکات.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، کوشتنی ژنان بووەتە یەکێک لە دیاردەکانی وڵاتەکەمان و چیتر یاساکان ناتوانن ژیانی ژنان بپارێزن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژنان ڕووبەڕووی هێرش و مەترسیی زیاتر دەبنەوە.
گوتیشیان، بانگه‌وازه‌كه‌یان ته‌نها بۆ حکومەتی عێراق نییە، بەڵکو بۆ یەکێتی ئەوروپا و سەرجەم هێزە نێودەوڵەتییەکانە.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 2ـی ئازاری 2026 دوو چه‌كداری نه‌ناسراو، هێرشیان كرده سه‌ر یه‌نار محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئازادیی ژنان له عێراق و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غداد كوشتیان.