لەكاتێكدا بڕیاربوو دادگەی خورماتوو دانیشتنی یەكلاكردنەوەی سێكاڵای دژی ٢٠ جوتیاری كورد لە گوندی تەپەسەوز بەڕێوە ببات، بەڵام بەهۆی داوای لایەنی عەرەبی بۆ گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگەیەکی دیکە، دادگاییکردنەکە بۆ جاری دووەم دواخرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک جوتیاری عەرەب هەڵیانكوتایە سەر زهوییه كشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد لە گوندی تەپەسەوز و هەوڵی داگیرکردنیان دان، کە کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچەکانی تەپەسەوز و حلێوەی خورماتوو زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ دۆنم دەبێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا دێن کە پێشتر دادگەی کەرکووک لەسەر سکاڵای سەربازێکی سوپای عێراق، جوتیارێکی کوردی ناوچەی سەرگەڕانی سزادابوو.