ڕاستەوخۆ

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی بۆردومان لە ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی دەداتە تاران ئەگەر ئامادەی ڕێککەوتن نەبێت، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێ و توندی بۆردومان دەبێتەوە و گەمارۆکان توندتر دەکرێن.

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال پەیامێکی بڵاوکردەوە و مەرجی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆسەی سەربازیی وڵاتەکەی بەرانبەر ئێران کاتێک کۆتایی دێت، تاران ئامادەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بێت، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕەنگە ئەمە گریمانەیەکی گەورە بێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی داهاتووی گەمارۆکان و گەرووی هورمز دەڵێت، "ئەو گەمارۆ کارایەی کە هەیە، ڕێگە دەدات گەرووی هورمز بە ڕووی هەموواندا کراوە بێت، بە ئێرانیشەوە".

لە کۆتاییدا ترەمپ هەڕەشەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەوان ڕازی نەبن، بۆردومان دەست پێ دەکات و ئاست و چڕییەکەی زۆر زیاتر دەبێت لەوەی کە پێشتر هەبووە."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.