دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە دانوستانەکەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن بڕیاردراوە ئاگربەست بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە درێژبکرێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەنووسیدا بە بەشداری هەریەکە جەی دی ڤانس،جێگری ترەمپ و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند، بڕیارە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە درێژبکرێتەوە و گوتیشی، ئەمریکا هاوکاری حکومەتی لوبنان دەکات لە چەککردنی حزبوڵادا.
ئاشکراشیکرد، لە داهاتوودا لەگەڵ هەریەکە لە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان دیدارێکی هاوبەش ئەنجامدەدات، ئەمەش لەکاتێکدایە عەون ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل سەرجەم هێزەکانی لە باشوری لوبنان نەکشێنێتەوە لوبنان بەشداری لە گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکاندا ناکات.
سوپای ئیسرائیل لە 16ـی ئازاری 2026ـدا بە مەبەستی چەککردنی حزبوڵا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بۆ سەر باشوری لوبنان دەستپێکرد و دەستی بەسەر بەشێکی زۆری خاکی باشوری لوبناندا گرت، و لە 16ـی نیسانیش یەکەم گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن دەستیپێکرد بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاگربەست لەنێوان هەردوولا ڕاگەیەندرا.