دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای له كۆریای باشور كردووه، لە پێناو پاراستنی گەرووی هورمز و کردنەوەی گەرووەکە، کەشتیی جەنگی ڕەوانە بکات.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس، بەرپرسانی کۆریای باشور ڕایانگەیاندووە، بە وردیی لە پێشنیازه‌كه‌ی ئەمریکا دەکۆڵنەوە.
به‌رپرسانی كۆریای باشور گوتوشیانه، تا ئێستا فەرمانی ڕەوانەکردنی هیچ کەشتییەکی جەنگییان نەداوە و دانوستاندنەکانی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لەو بارەیەوە بەردەوامە.
به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها پشتبەستن بە نەوت و ماددەی خاو كه له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسته‌وه پێی ده‌گات، کۆریای باشور ڕووبەڕووی قەیرانی ئابوری بووەتەوە.