بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هەڵگرتنی چەک و تەقەکردن لە ناو شارەکەدا "بە توندی قەدەغەیە"، و هۆشداریی دا کە هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی توندترین ڕکاری یاسایی دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، "چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت، کە نوێنەرایەتیی لەلایەن هێزە فەرمییە ئەمنی و سەربازییەکانەوە دەکرێت، و تەنها لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە فەرمییەکاندا دەسەڵاتی بەکارهێنانی هەیە."
ئاسایشی حەسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لەم بڕیارە "ڕێگریکردنە لە ئااڵۆزی، پشێوی و ترساندنی دانیشتووانی شارەکە"، و جەختی کردەوە کە چەکی سەرپێچیکاران دەستی بەسەردا دەگیرێت و بێ هیچ لێخۆشبوونێک ڕکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.