ڕاستەوخۆ

بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵووز لە چین 82 کرێکار گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێزی گاز لە کانی خەڵووزی (لیوشێنیو) لە هەرێمی شانسی لە باکووری چین کە شەوی هەینی لە کاتی کارکردنی 247 کرێکار لە ژێر زەویدا ڕوویدا، کارەساتێکی مرۆیی گەورە ڕوویدا و تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی 82 کەس و بێسەروشوێنبوونی 9 کەسی دیکە پشتڕاستکراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی کەناڵی فەرمیی (CCTV) و ئاژانسی (شینخوا)، ژمارەی قوربانییان بە خێراییەکی زۆر بەرزبووەتەوە چونکە لە سەرەتادا تەنیا گیانلەدەستدانی 8 کەس ڕاگەیێندرابوو.

ئێستاش بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، چەندان کرێکاری دیکە لە ژێر زەویدا گیریان خواردووە و باری تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە.

دوای ڕووداوەکە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، داوای کردووە "هەموو هەوڵێک" بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و لێکۆڵینەوەی ورد بدرێت و جەختی کردووەتەوە کە دەبێت هەموو کارگەکان لەم کاره‌ساتە جەرگبڕە وانە وەربگرن و هەمیشە لەبارەی سەلامەتیی شوێنی کار هۆشیار بن.

هەرێمی شانسی کە بە ناوەندی سەرەکیی کانەکانی خەڵووز لە چین دەناسرێت، سەرەڕای باشترکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی جێبەجێنەکردنی وردی ڕێنوێنییەکانەوە هێشتا ڕووداوی هاوشێوەی تێدا دووبارە دەبێتەوە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە کە چین گەورەترین بەکارهێنەری خەڵووزە لە جیهاندا و زۆرترین گازی زیانبەخش دەڕێژێتە بەرگی هەواوە، بەڵام هاوتەریب بە خێراییەکی زۆر خەریکی جێگیرکردنی سیستەمەکانی وزەی نوێبووەوەیە تاوەکو لەم قۆناغە تێپەڕێت و بناغەیەکی نوێ و سەلامەتتر بۆ کەرتی وزەی وڵاتەکەی دابنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.