وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کارەبای نیشتمانی لە ناوەندی ئامێدی و بەردەڕەش و دەوروبەریان لە کاتژمێری دیاریکراودا دەبڕدرێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکیی، لە نۆژەنکردن و ڕێکخستنەوەی تۆڕەکانی گواستنەوەی كارەبا، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کارەبای نیشتیمانیی لە چەند گەڕەکێکی ناوەندی ئامێدی و بەردەڕەش و دەوروبەری هەردوو شارۆچکەکە دەبڕێت.
وەزارەتی کارەبا لەبارەی ماوەی کاتژمێرەکانی بڕانی ڕۆژانەی کارەبای نیشتیمانیی ئاماژەی بەوەکردووە، تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 5ـی ئێوارە دەبێت.