به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، به‌هۆی سیاسه‌تی جیاكاریی و مه‌زهه‌بییه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای حه‌مای سوریا گرێبه‌ستی 580 فه‌رمانبه‌ری كۆتایی پێهێنا.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی په‌روه‌رده‌ی حه‌ما، ڕێگه‌ی نه‌داوه گرێبه‌ستی ساڵانه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه نوێ بكرێنه‌وه كه زۆرینه‌یان عه‌له‌ویین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كاره‌ی په‌روه‌رده‌ی حه‌ما پێشهاتێكی مه‌ترسیداره بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی سوریا و جیاكاریی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و كارییگه‌رییه خراپه‌كانی پشتی ئه‌و بڕیاره.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كرێت زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌ره دوورخراوه‌كان، چه‌ندین ساڵه له خزمه‌تدان و كار ده‌كه‌ن، زۆرینه‌شیان زیاتر له 15 ساڵه دامه‌زراون و له ئه‌ركدان.