ئاژانسی هەواڵی هاوار، بڵاویکردەوە، گرووپێک لە ئاواره‌كانی عەفرین لە قامیشلۆوە بەرەو پارێزگای حەسەکە بەڕێکەوتن.
ئاژانسه‌كه ده‌لێت، بڕیاره ئه‌و گروپه هه‌ر ئه‌مڕۆ لەگەڵ 400 خێزانی دیكەی عەفرینی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
پێشتر سیامەند عەفرین، فەرماندەی گشتیی ئاسایشی ڕۆژاڤا ڕایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی، بڕیارە پەنابەرانی ناوچەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و هێزه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌و وڵاته بۆ سه‌ر عه‌فرین و سه‌رێكانی و به‌شێك له ناوچه‌كانی دیكه، هه‌زاران خێزانی كوردی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژاڤای كوردستان بوون.